Top Ad unit 728 × 90

فەیسبووک شێوازی دانانی وێنە دەگۆڕێت




دواڕۆژ:
کۆمپانیای فەیسبووک، لە مانگی داهاتووەوە شێوازی دانانی وێنە لە هەژمارەکاندا دەگۆڕێت و چیتر بەم ڕێگەیەی ئێستا ناتوانرێت وێنە دابنرێت. 

سەرچاوەکانی هەواڵی بواری تەکنەلۆژیا بڵاوی دەکەنەوە کە کۆمپانیای فەیسبوکی خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە لە مانگی داهاتووەوە ، بە کارهێنەران ناتوانن چیتر بەم ڕێگەیەی ئێستا وێنەکانیان لە هەژمارەکانی خۆیاندا دابنێن، بەڵکو پێویستە بەرنامەی مۆمێنت داببەزێنن و لەوێوە وێنەکانیان ئەپلۆد بکەن.

سەرچاوەکان ئاماژەش بەوەدەکەن کە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە، ئەم بڕیارە نوێیەی فەیسبووک دەچێتە بواری جێبەجیکردنەوە ، هەر بەکارهێنەرێک بەم شێوازەی ئێستا وێنە دابنێت، وێنەکەی دەسڕێتەوە و بۆیە پێویستیان بەوە دەبێت لە ڕێگەی بەرمانەی مۆمێنتەوە وێنەکانیان دابنێن.


وە: محەمەد نەجمەدین
فەیسبووک شێوازی دانانی وێنە دەگۆڕێت Reviewed by Kurd Site on 10:29 AM Rating: 5

No comments:

All Rights Reserved by sdsds © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.