Top Ad unit 728 × 90

کاتێک کە سەردانی دکتۆری ددان ئەکەن ئاگاداری ئه‌مانه‌ بن

وێنەی ‏په  ر ستار ی گشتی‏.

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته‌

کاتێک کە سەردانی دکتۆری ددان ئەکەن بۆ پڕکردنەوە، دەرهێنان، یان شوشتنی ددان و تا دوایی... زۆر هەوڵ بدەن جەخت لەسەر پاک و خاوێنیی کەلوپەلەکانی ئەو دکتۆرە بکەنەوە؛ چونکە لەگەڵ ڕێزم، دکتۆر هەیە زۆر بێویژدانانە کەلوپەلی نەخۆشێک بۆ یەکێکیتر بەکار ئەهێنێتەوە، یان جوان پێداویستییەکان پاک ناکەنەوەو زۆر خەمساردن لەبەرەیانەوە.. بۆیە تا ئەتوانن وریا بن. نەخۆش هەن هەڵگری ڤایرۆس و نەخۆشیی جیا جیان، با ئێوەش لێیانەوە تووش نەبن. ڕەنگە هەندێجار دکتۆرەکان لێتان قبوڵ نەکەن ڕەخنەو شتیان لێبگرن، بۆیە باشترین ڕێگا چارە ئەوەیە خۆتان وا پیشان بدەن کە زۆۆۆر هەستەوەرن دژی میکرۆب و شت و بەرگریی لەشتان کەمە دژی نەخۆشی. وا نیشان بدەن کەسێکن قێز لە شت ئەکەنەوە.. بەمەش دکتۆرەکە ناچار ئەکەن گرینگییەکی زیاتر بە پاکوخاوێنی بدات بۆتان. خۆ ئەگەر توانیشتان هەڵەی دکتۆرەکە ڕاست بکەنەوەو پێشنیاری پاکوخاوێنڕاگرتنی کەلوپەلەکانی بۆ بکەن و ڕاستەڕێی بکەن، مانای وایە هاوکاریی کۆمەڵێک خەڵکتان کردووەو ئەرکێکی تەواو مرۆڤانەتان بەجێ گەیاندووە
کاتێک کە سەردانی دکتۆری ددان ئەکەن ئاگاداری ئه‌مانه‌ بن Reviewed by Kurd Site on 12:19 PM Rating: 5

No comments:

All Rights Reserved by sdsds © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.